* له 1983 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه.
* له 1986 له به‌ر خراپبوونی باری کورد، ئه‌و شاره‌ی به‌جێهێشتووه.
* تا 1987 له گه‌ڵ باوك و دایکی له ناوچه سنورییه‌کانی نێوان ئێراق و ئێران ماوه‌ته‌وه.
* له 1988 ئاواره‌ی ئه‌وروپا بووه و پاشان له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بوونه.
* له 1990 چووه‌ته قوتابخانه‌یه‌کی کۆراڵ له هۆڵه‌ندا له‌وێ فێری زانستێکی سه‌ره‌ره‌تایی مۆزیك بووه.
* له 1996 چووه‌ته قوتابخانه‌ی ده‌نگ و له‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و له ژێر چاودێڕی ماموه‌ستا هۆڵه‌ندێکانیدا ، به شێوه‌یه‌کی زانستی، فێره گۆرانی چڕین بووه.
* له 1996 چووه‌ته قوتابخانه‌ی مۆزیك و بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌رسی کیبۆردی خوێندووه.
* له 1999 چووه‌ته ئه‌کادیمێی کوردی له ئه‌ڵمانیا و له‌وێوه ده‌رگاکانی هونه‌ری کوردی بۆ کراوه‌ته‌وه و، له ڕێگای ماموه‌ستای به‌ڕێز وریا ئه‌حمه‌ده‌وه زیاتر بواره‌که‌ی بۆ خۆش بووه و هاریکاری کراوه.
* له 2000 بۆ یه‌که‌م جار ده‌چێته سه‌ر سته‌یج له شاری دانهاخی هۆڵه‌ندا و بۆ زیاتر له سێ هه‌زار که‌س گۆرانی ده‌ڵێت و، دوابه‌دوای ئه‌وه ده‌چێته میدیاتیڤی و له پرۆگرامی شانشیین به‌شداری ده‌کات.
* له 2003 له ژێر کاریگه‌ری هونه‌رمه‌ندی به‌توانا بورهان موفتیدا یه‌که‌م سیدی خۆی که له نۆ تراك پێكهاتووه، به ناوی (چیت ناو بنێم؟) ه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه.
* له 2007 دوهه‌م سیدی خۆی که له سێزده تراك پێکهاتووه، به ناوی (ناوتده‌نێم ژینۆ) بڵاوده‌کاته‌وه.
* له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ژیانی هونه‌ری خۆیدا له ده‌یان وڵاتی ئه‌وروپیدا کۆنسێرتی کردووه و ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چه‌ندیین کۆنسێرتی له که‌نه‌دا و ئه‌مریکا و کوردستانی باکوور و کوردستانی باشور و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتییش کردووه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ-
له ساڵی (1983) له شاری كه‌ركووك له دایكبووه، ته‌مه‌نی هێشتا سێ ساڵ‌بوو، كاتێك كه ڕژێمی به‌عس، خه‌ریكی به‌عه‌ره‌بکردن و ڕاگوێزانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد بوو له‌و شاره دلێره‌دا، به ناچاری ئه‌و شاره‌ی به جێهێشتووه.
پاشان له ووڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بێ و ژیانی له‌گه‌ڵ دوو برای و دایك و باوكی درێژه پێده دا، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌چێته گروپێكی كۆراڵ له هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا كه زیاتر له (20) منداڵ ده‌بن، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی هۆڵه‌ندی فێری گڕو گاڵی موزیك و گۆرانی ووتن ده‌بێت.
له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا ده‌چێته قوتابخانه‌ی ده‌نگ له هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه شاره‌زایی له‌و بوواره‌دا په‌یدا بكات، له‌وێ زیاتر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت که تۆنه‌كانی پاك بكاته‌وه و هه‌ندێك له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و زانسته فێربێت، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ساڵێك ده‌رسی مۆزیك ?ده‌خوێنێ (كیبۆڕد)
له ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا به ڕێگه‌ی هۆنه‌رمه‌ند جواد میرانه‌وه که (سترانبێژێكی كوردستانی باكووره) له گه‌ڵ (كۆما به‌رخۆدان) ئاشنا ده‌بێ و دواییش ده‌چێته ئه‌كادیمێی كوردی له ئه‌ڵمانیا و هه‌ر له‌وێش به مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د ئاشنا ده‌بێت و یارمه‌تی زۆر ده‌درێت تا ده‌چێته (Medya TV) بۆ یه‌كه‌م جار له پڕۆگرامی شانشین به‌شداری ده‌كات كه به‌ڕێز به‌رزان شاسوار پێشكه‌شی ده‌كرد.
ئینجا به هاندانی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز، ئاوازدانه‌ری به‌توانا (بورهان موفتی زاده) ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و بیره‌ی كه به‌رهه‌مێكی(CD) ده‌ربكات.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می جۆپی (چیت ناوبنێم؟) بوو كه (9) گۆرانی له خۆ ده‌گرێت چوار گۆرانیان له ئاوازی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز بورهان موفتییه. ئه‌و به‌رهه‌مه له کۆتایی ساڵی 2004 بڵاو بووه‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 به‌رهه‌مێکی تری بڵاو بووه‌وه، به ناوی (ناوت ده‌نێم ژینۆ) ، که له 13 تراك پێک هاتووه، ده‌توانیت له سه‌ر ئه‌م ماڵپه‌ڕه له سه‌ر ئه‌و دوو به‌رهه‌مه بخوێنیته‌وه.
تا ئێستا 12 گۆرانی کردووه به کلیپ و له هه‌شت که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئاسمانی په‌خش ده‌کرێت و له زیاتر له 30 ته‌له‌ڤزیۆنی لۆکاڵیش بڵاوکراونه‌ته‌وه.
کۆنسێرت و فیستیڤاڵه‌کانی هونه‌رمه‌ند ته‌نها له چوارچێوه‌ی هۆڵه‌ندادا نه‌ماوه‌ته‌وه، تاکوو ئێستا زیاتر له 10 جار سه‌ردانی ئه‌مریکاو که‌نه‌دای کردووه بۆ گێڕانی کۆنسێرت و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان کۆنسێرتی کردووه وه‌کوو سوێد و فینله‌ندا و دانیمارك و نه‌رویج و ئه‌ڵمانیاو نه‌مساو سویسرا و ئۆکرانیاو به‌لجیکا و یۆنان و...... هتد .
هونه‌رمه‌ند چۆپی تاکوو ئێستا بۆ سازدانی کۆنسێرت سڵی نه‌کردووه‌ته‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان ، سه‌ردانی کوردستانی باکووری کردووه بۆ شاری (باتمان) و دوو جار گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستانی ڕۆژئاوا بۆ شاری (قامیشلۆ) و له کوردستانی باشوریش کۆنسێرتی له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك کردووه.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و دوو به‌رهه‌مه‌ی، هونه‌رمه‌ند چوپی زیاتر له (70) گۆرانی له ته‌له‌ڤزێۆنه كوردیه‌كان تۆماركردووه و ئێستاش سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می سێهه‌مێتی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
برای دیدن تصویر دیگر از چوپی فتاح بر روی ادامه مطلب کلیک کنید
برای مطالب بیش‌تر بر روی ادامه مطلب کلیک کنید.